سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئەستۆپاكی پێشكەشی دەستەی دەستپاكی كرد

42 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئەستۆپاكی بۆ ئاشكراكردنی سەروەت و سامای خۆی پێشكەشی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق كرد.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەم رێكارە بۆ چەسپاندنی بنەماكانی شەفافیەت و جێبەجێكردن و پابەندبونە بە یاساكانی دەستەی دەستپاكی.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی لە تیمە وەزارییەكەی كردوە كە لە ماوەی هەفتەیەكەدا راپۆرتی دارایی خۆیان رادەستی دەستەی دەستپاكی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group