تۆم باراك بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن لە دۆسیەكانی سوریاو عیراقدا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا كۆتایی بە ئەركەكەی هێنرا وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، بەڵام بەردەوامیش دەبێت لەسەر كاركردن لەسەر دۆسیەكانی عیراق و سوریا.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی باراك باڵیۆزی ئەمریكایە لە توركیا، وەك نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەسەر هەردو دۆسیەی سوریاو عیراق.
روبیۆ ستایشی كارەكانی تۆم باراكی كردوەو وتویەتی: بۆ ئەمریكا رۆڵێكی كاریگەریی بینیوە هەربۆیە وەك نوێنەرێك لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروبارەكانی هەردو وڵاتی سوریاو عیراق بەدەوام دەبێت، چونكە هاوكارە لە بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group