نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەكانیان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان كە كێشەی كەمی غازی ماڵان نەماوەو پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناكات.
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستەو هاوڵاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و كاتێكدا بێت بوتڵەكانیان پڕبكەنەوەو مەرجی وەرگرتنی كۆبونی خۆراكیش نەماوە.
وتیشی: نرخی هەر بوتڵێك 8 هەزارو 500 دینارەو لەكاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن بریكارەكانەوە هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سكاڵاوە پەیوەندییان پێوە بكەن.