لەهەڵەبجە 220 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران كۆكرایەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، لە چوار رۆژی رابردودا هەڵمەتی بەردەوامی شۆردنەوەی ناوبازاڕی قەزاو ناحیەكان و خاوێنكردنەوەو كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان و پاشماوەی گەشتیاران لە سنوری شارەوانییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیان بەڕێوەچوە. 
ئاماژەشیكردوە، بەپێی ئامارێكی بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتییان لە ماوەی چوار رۆژی رابردوی جەژنی قورباندا 220 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كۆكراوەتەوە. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە رونیشیكردوەتەوە، ئامانج لەو هەڵمەتە پاك راگرتن و پاراستنی شوێنە گشتیەكان و ناوچە گەشتیارییەكانە لەپێناو بەخشینی سیمایەكی جوان بەو ناوچانە بەتایبەت لە رۆژانی جەژنی قورباندا كە رێژەیەكی زۆر لە گەشتیار روی لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیان كردوە. 
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group