ئەو خێزانانە ئاگاداردەكرێنەوە كە كەسێكیان لە ڕێگەی دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خێزانانە دەكاتەوە كە لە سنووری ئیدارەكەیان كەسێكیان  یاخود ئەندامی بنەماڵەكەیان لە ڕێگەی كۆچكردن بۆ دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو خێزانانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بكەن بەمەبەستی تۆماركردنیان بەشێوەیەكی ڕەسمی و ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك كە پێویست بكات لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group