نەوا-
لەكۆڕبەندی دێڵفی لەشاری سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كار دەكەن بۆ مۆدێرنكردنی كەرتی تایبەت، بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەواو دڵنیابون لەوەی كە گەنجان بەهێز بكرێن ژنانیش دەبێت لە سەنتەری ئەم گۆڕانكارییەدا بن.
وتیشی: ئەمڕۆ عیراق حكومەتێكی نوێی هەیەو لەگەڵیدا پەنجەرەیەكی نوێی دەرفەت دەكرێتەوە بۆ چەسپاندنی سەقامیگری گەورەتر، راكێشانی وەبەرهێنان و بنیادنانی بەردەوامی درێژخایەن، عیراق توانایەكی بێپایانی هەیە بۆ سەركەوتن، ئێمە سەرچاوەمان هەیە، بەهرەمان هەیە، دانیشتوانێكی گەنجمان هەیە، شوێنێكی ستراتیژیمان هەیە، بەڵام ئەو توانایە تەنها لە كاتێكدا دەتوانرێت بەدیبهێنرێت ئەگەر لە سەرانسەری كۆمەڵگاكان و دابەشبونە سیاسییەكاندا كار بكەی بۆ بنیادنانی پێشكەوتنی هاوبەش.