ئەوانەی ساڵی رابردو ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچوە پێویست ناكات خۆیان تۆمار بكەنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەفەرمانێك ناوی جێگرەوەكانی ساڵی 2026 وەك دەرچون بۆ حەج هەژمار دەكرێن، فەرمانەكەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ئەو كەسانەدایە كە پارساڵ ناویان بە جێگرەوە گەڕابوە بۆ حەج بە فەرمانێكی وەزیری ئەوقاف ناوی هەمویان وەك دەرچو هەژمار دەكرێن و بۆ ساڵی 2027 بەشداری پرۆسەی حەج دەكەن.
لەوبارەیەشەوە وریا مەولاناخالد بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەكالەت رایگەیاندوە، هەر هاوڵاتییەك كە پارساڵ نامەی بۆ گەڕابێتەوە یاخود لە سیستم بە جێگرەوە ناوی هاتبێت ئەوا بۆ ساڵی داهاتو بە دەرچو هەژمار كراون و پێویست ناكات جارێكی دیكە ناویان تۆمار بكەن.
وتیشی: لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە مامەڵەی ئەو كەسانە دەكەن كە ناویان لە جێگرەوە یاخود یەدەگ هاتوتەوە بۆیە ‌پێویست ناكات جارێكی دیكە سەرلەنوێ ناو تۆمار بكەنەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group