زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لەسیستمی بەشەخۆراك بێبەشن

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئیبتسام هیلالی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكردوە، زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لەسیستمی بەشەخۆراكی حكومی بێبەشن و هێشتا وەك پێویست لە وەزارەتی بازرگانی تۆمار نەكراون.
هیلالی ئاماژەی بەوەشكردوە، زۆربەی ئەو منداڵانەی دوای ساڵی 2020 لەدایكبون، بەهۆی ئاستەنگە كارگێڕییەكان، رۆتیناتی زۆرو وەستانی بەشێك لە بنكەكانی بەشەخۆراك لە وەرگرتنی داواكارییەكان لە سیستمەكەدا تۆمار نەكراون، پەرلەمان عیراق پلانی هەیە لە وەرزی یاسادانانی داهاتودا بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی بانگهێشت بكات بۆ لێپرسینەوە لەسەر ئەم كەیسە، لەگەڵ تاوتوێكردنی كێشەكانی تایبەت بە گواستنەوەو جیاكردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراك بۆ خێزانەكان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group