نەوا-
كۆیان زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ كەشوهەوا لەناكاو گەرم نەبو، ئەمە بوەتە هۆی دواكەوتنی بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و رشانەوە كە لە وەرزە گەرمەكاندا سەرهەڵدەدات، بەڵام ئێستا پەتاكە دەستیپێكردوەو نەخۆش لە نەخۆشخانەكان داخڵ دەكرێن، ئەو حاڵەتانەی ئێستا هەن توندنین و هیچ گیانلەدەستدانێك تۆمار نەكراوە، بۆیە لەژێر كۆنترۆڵی پزیشكاندایە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە دایكان و باوكان پاكوخاوێنی منداڵەكانیان رابگرن بەتایبەت لەكاتی چونیان بۆ مەلەوانگە، سەیرانگاكان و بەكارهێنانی خواردەمەنییەكانی دەرەوە.