ئایدن مەعروف داوا دەكات جێگرێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پێكهاتەكان بێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان رایگەیاند، زۆر گرنگە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوێنەری پێكهاتەكان هەبێت، لەناو دەستوری عیراقدا توركمان وەك سێیەم نەتەوە ناوی هێنراوە هەر بۆیە پێویستە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پشكی پێكهاتەكان بێت.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان داواشیكرد پێكهاتەكان ئەندامیان لەناو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا هەبێت بەمەبەستی زامنكردنی مافەكانیان و چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، هەروەها پێویستیشە وەزارەتێكی تایبەتمەند لەناو حكومەتی عیراقدا هەبێت كە تەنها پەیوەست بێت بە راییكردنی كاروباری پێكهاتەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group