ترەمپ: ئەمشەو بە سەختی لە ئێران دەدەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە شەوی 11-6  زۆر بە توندی هێرش دەكەینە سەر ئێران و لێی دەدەین و بەمزوانەش كۆنترۆڵی ژێرخانی نەوت و بازاڕەكانی وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین.
سەرۆكی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ئاماژەی بەوەشكردوە، لە داهاتویەكی زۆر دور نا، ئێمە دورگەی خارگ دەگرینە دەست و ژێرخانی نەوتی دیكە بەدەستدەهێنین،  هەروەها كۆنترۆڵی تەواوی بازاڕەكانی نەوت و گازیش دەكەین و  وەك ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلادا هەمانە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group