نەوا-
روانگەی ئیكۆ عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، عیراق پێش داخستنی گەروی هورمز مانگانە بڕی 103 بۆ 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە دەكرد، بەڵام دوای داخستنی گەروەكە بەهۆی ئاڵۆزی و جەنگی ناوچەكەوە، ئاستی هەناردەكردن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی زیانەكان نزیكەی 350 ملیۆن بەرمیل نەوتەو بەپێی تێكڕای نرخی نەوت لەو ماوەیەدا بە بەهای زیاتر لە 37 ملیار دۆلار زیان بە ئابوری وڵات گەیشتوە.
روانگەی ئیكۆ عیراق ئەوەشی راگەیاندوە، پڕۆژەی شامی نوێ لەئێستا پێویستییەكی نیشتمانی و ستراتیژییە بۆ پاراستنی سەقامگیری هەناردەی نەوت و كەمكردنەوەی مەترسییە جیۆپۆلەتیكییەكان لەسەر رێگا دەریاییەكان.