زیاتر لە 40 ملیۆن دۆنم زەوی عیراق بون بە بیابان

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
روانگەی عیراقی سەوز هۆشداریی لەبارەی پەرەسەندنی ئاستی بە بیابانبون لەعیراقداو رایگەیاندوە، زیاتر 55%ی خاكی عیراق مەترسی بە بیابانبونی لەسەرە، روبەری ئەو زەوییانەی ئێستا بە تەواوی بەبیابانبون گەیشتوەتە زیاتر لە 40 ملیۆن دۆنم كە دەكاتە نزیكەی 23%ی كۆی روبەری عیراق، هاوكات مەترسی لەسەر زیاتر لە 96 ملیۆن دۆنم زەوی دیكە هەیە.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، عیراق ساڵانە نزیكەی 100 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی بەهۆی بە سوێربون و بە بیابانبون لەدەستدەدات و هەریەك لە پارێزگاكانی (زیقار، میسان، موسەنناو دیوانییە) زۆرترین زیانیان بەركەوتوە، دۆخی ژینگەیی لە زۆنگاوەكانیش گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group