نەوا-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 11 هەزار كەس لە عیراق كۆچیان كردوە.
باهۆز بارزان بەرپرسی بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی دەزگای لوتكە رایگەیاند، لە 75هەمین ساڵڕۆژی پەنابەران كە تایبەتە بە جاڕنامەی مافەكانی پەنابەران بۆ پاراستنی شكۆی مرۆڤ هێشتا ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی كاریگەری جەنگ و توندوتیژی و نائارامی سیاسی و گۆڕانكاریە ژینگەییەكانەوە ناچارن كۆچ بكەن و كوردستان و عیراقیشی لێ بەدەر نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی شەش مانگی رابردوی ئەمساڵدا لەعیراق 11 هەزارو 740 داواكاری مافی پەنابەری لە وڵاتان تۆمار كراوەو ژمارەی قوربانیان چوار كەسە كە یەكێكیان بێسەروشوێنە كە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە.