نەوا-
لەهۆڵی هۆتێل شاری جوان لەشاری سلێمانی هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رێككەوتنی هاوپەیمانی نێوانیان ئیمزا كرد.
لە وتەیەكدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، رێككەوتنەكە دژی هیچ لایەن و كەسایەتییەك نییە بەڵكو بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانەو بۆ دەستپێكی پرۆژەیەكە بۆ گۆڕانكاریی لە سیستمی حكومڕانی و ئەگەر ئێستا فریا نەكەوبن ئەوا هەرێمی كوردستان نامێنێت.
لەلایەن خۆشیەوە بافڵ تاڵەبانی وتی: بەڵێنمان زۆر بە خەڵكداوە لە هەڵبژاردن ئێمە كەقسەیەكمان كرد دەیكەین، ئەم رێككەوتنە رۆژێكی تازەیە بابەتی زۆر بەهێزی تیادایە پۆپۆلیستی ناهێڵین، یەكێتی مێژوی جیاوازە ئەوەی كۆماندەكاتەوە میللـەتە ئەو بەڵێنەیە داومانە بە خەڵك.
سەرۆكی یەكێتی وتیشی: دوای ئەم هەمو خوێن و ئازارە نەدەبو ژیانی خەڵك باشتر بێت نەدەبو كوردستان بەم شێوازە بێت بەهەشتێكمان هەیە نەمانزانیوە خزمەتی بكەین لایەنێكی تر نەیزانیوە چۆن خزمەتی بكات و ئەمەش لەمەودوا قابیلی قبوڵ نییە.