خزمەتگوزارییەكی تر بۆ فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراك كارا كرا

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە: لە بەغدادەوە ئاگادار كراونەتەوە گواستنەوەی ئەلكترۆنی لەبریكارێك بۆ بریكارێكی دیكە كارا كراوە كە خزمەتگوزارییەكی دیكەی فۆرمی ئەلكترۆنیی خۆراكە.
وتوشیەتی: گواستنەوە لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی تری هەمان شوێن دەبێت كارتی زانیاریی هەمان شوێنی هەبێت و گواستنەوە لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی تری ناوچەیەكی تر پێویستە كارتی زانیاری ئەو ناوچەیەی هەبێت كە هاوڵاتی دەیەوێت گواستنەوەی بۆ بكات.
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاندوە، لەمێژە خەڵك چاوەڕێی ئەو هەنگاوە دەكات و ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن سودی لێ وەرگرن و گواستنەوە ئەنجامبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group