كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ زیاتر نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزا لەبواری كەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەك لە توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانمان هاتووە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا سێ پلە نزمدەبنەوە.
هاوكات كەشناسی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێكیكەم لەكاتەكانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ لە باشووری هەرێم و گەرمیان.
باس لەوەشكراوە، لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری ئەو بارستە هەوایە بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلەی دیكە نزمدەبنەوە و كاریگەری گەرماكە كەمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group