نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دانیشتوانی چەمچەماڵ، تەكیە، ئاغجەلەرو گوندەكانی ئەو دەڤەرە ساڵانێكی زۆرە بە دەست كێشەی كەمئاوییەوە دەناڵێنن، هەربۆیە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ئەولەوییەتیانەو بە هەر نرخێك بێت دەبێت لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكرێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەشیكردوە، پڕۆژەكەی بەسەر كردوەتەوە تائێستا 50٪ی كارەكانی تەواو بوە، دڵنیام كردنەوە هەمو پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكەن و رێگە نادەن كاركردن لەپرۆژەكە پەكی بكەوێت، چونكە ئەمە كەمترین خزمەتە كە بتوانن پێشكەشی خەڵكی چەمچەماڵ و دەوروبەری بكەن.