نەوا-
هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، لە میانی پێشوازیكردنیان لە جانێت ئەلبێردا باڵیۆزی هۆڵەندا لەعیراق و بێرتێل سنوێر جێگری كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی رون و ئاشكرای حزبەكەی لەسەر دۆخی سیاسی و پرۆسەی پەرلەمانی خستوەتەڕو.
ئاماژەشیكردوە، پاش 20 مانگ لە بەڕێوەچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی دەیان كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنەكانی دیكە، هەروەها واژۆكردنی رێككەوتنی سیاسی لەسەر بنەمای چەسپاندنی هاوبەشی و سازان، ئێستا هیچ پاساوێكی سیاسی بۆ چەقبەستویی نەماوە.