سیپان شێروانی: بڕە غازێكی زۆر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا

60 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
سیپان شێروانی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە هەوڵی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم و بە هەماهەنگی وەزیری نەوتی عێراق، رەزامەندی درا بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی غازی هەرێم.
ئاشكراشیكرد، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردن بۆ رێكارەكان لەگەڵ بریكاری وەزیر بۆ كاروباری غاز و بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پڕكردن و خزمەتگوزاریی غازی فیدراڵی و كۆمپانیای گواستنەوەی گاز، بڕی 140 تەن غاز هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
دەشڵێت، لەسەر هێڵین لە رۆژانی داهاتوودا زیاد بكرێت، چونكە ئەم بڕە كەمە و بەشی پێویستی و خواستی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group