ئەمڕۆ میكانیزمی نوێ بۆ دابەشكردنی غاز ڕادەگەینرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان دوو سەرچاوەی دابینكردنی غاز هەیە، سەرچاوەی یەكەمیان كێڵگەی غازی كۆرمۆرە كە لە ئێستا وەستاوە، بۆیە ئێستا بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەی دووەم، كە حكومەتی عێراقە، غاز دابەشدەكەین.
رونیشیكردەوە، بڕێكی زۆرباش لە غازی كۆگاكراومان هەیە و پێشبینی دەكەین كە تا دوو مانگی دیكە كێشەی كەمیی غازمان بۆ دروستنەبێت، هەروەها داواكارین لەو ڕووەوە ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاوڵاتییان دروستنەكرێت.
بابان ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت و تیایدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كە لەمەودوا بە چی شێواز و میكانیزمێك غازی ماڵان دابەشبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group