نەوا-
ئەندامێكی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ژمارەی تەواوی قوربانییەكانی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
كامەران عوسمان ئەندامی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6:05 خولەكی سەر لە بەیانی رۆژی هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەك هێرشی كردە سەر كامپی كۆمەڵەی شۆڕگێڕانی كوردستان لە زرگوێزەڵە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، نۆكەس گیانیان لەدەستدا و دوانی تریش برینداربوون.
باسی لەوەشكرد، تەواوی پێشمەرگە شەهیدەكانی ئەم ڕووداوە، لە ساڵی 2026 دا پەیوەست بوون بە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و بوون بە پێشمەرگە.
ئاشكراشیكرد، لە ساتەوەختی دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران، بەهۆی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەكانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان، 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و 114 كەسی تریش برینداربوون.