نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی راگرتنی كارەكانی دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، چاوەڕواندەكرا قەیرانی غازی ماڵان لە هەرێمی كوردستان دروست ببێت هەربۆیە بە ئەركی خۆیان هەڵسان و داوایان لە وەزارەتی نەوتی عیراق كردوە غاز بۆ پارێزگاكانی هەرێم بنێرێت.
راشیگەیاندوە: لەلایەن بریكاری وەزارەتی نەوتەوە هەر زو داواكارییەكە جێبەجێكراو لە چەند رۆژێكی كەمدا توانرا غاز بۆ هەرێم بنێردرێت لەئێستاشدا كە نرخی بەنزین لە پارێزگاكانی تری هەرێم رو لە بەرزبونەوە دەكەن داواكاریان پێشكەشی بریكاری وەزارەتی نەوت كردوە بۆ دابینكردنی بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێم ئەمەش لە پێناو كەمكردنەوەی نرخەكەی.
سروە محەمەد باسیلەوەشكردوە، پرۆژەیان ئامادەكردوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و سوتەمەنی لە پارێزگاكانی هەرێم ئەگەر هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراقیش نەبێت دەبێت جیاوازییەكە زۆر نەبێت.