هەڵمەتێكی فراوان بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە راگەیەنرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستپێكردنی هەڵمەتێكی فراوان بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە راگەیەنراو سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتەكە ماوەی یەك ساڵ بەردەوام دەبێت ئامانجی سەرەكی بریتییە لە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەكە، دەستنیشانكردنی پێشوەختەو دروستكردنی ئومێدو هیوا بۆ توشبوانی شێرپەنجە.
جەختیشیكردەوە، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە نمونەیەكی سەركەوتو بۆ هەمو ناوچەكانی دیكەو دەیانەوێت بەشێوازێكی جیاوازتر كار لەسەر پرسی شێرپەنجە بكەن بەجۆرێك وەك بەرنامەیەكی تەندروستی گشتی و خۆپارێزی بێت تاوەكو بتوانن لە بنەڕەتدا رێژەی توشبون كەمبكەنەوەو لە رێگەی دەستنیشانكردنی خێراوە چارەسەرێكی باشترو تەمەنێكی درێژو ئاسودە بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group