نەوا-
دۆغان هاتون هاوسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندو ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بڕیاریداوە لەپۆستەكەی بكشێتەوە.
هاوسەرۆكی شارەوانیی دیاربەكر كە لەسەر پشكی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی)یە راشیگەیاند، هۆكارەكانی دەستلەكاركێشانەوەكەی تێكچونی باری تەندروستییە ئەمەش وایكردوە لە رووی جەستەییەوە نەتوانێت وەك پێویست بەشداری لە كارەكاندا بكات و وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەكانی گەل بێت.
دۆغان هاتون لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی 31ی ئاداری 2024، توانیبوی 65%ی دەنگەكانی بەدەستبهێنێت، ببێتە هاوسەرۆكی گەورەشارەوانی دیاربەكر.