نەوا-
دوای ئەوەی لەمانگی ئایاری ساڵی رابردو بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دانرا كارەكانی گەیشتوەتە كۆتایی.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژەكە بەشێكە لە هەوڵەكانی وەزارەتەكەیان بۆ خزمەتكردن بە گوندو ناحیەو قەزاكان و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان كە پێكهاتوە لەقیرتاوكردنی رێگایەك بە درێژی 18كم و بە چوار قۆناغ بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، رێژەی كاری ئەنجامدراو 85٪ی تێپەڕاندوەو بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو بكرێت كە زیاتر لە 40 گوندی سنورەكە سودمەند دەبن و كارئاسانی تەواو بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان سەنگاو ـ دەربەندیخاندا دەكات.