نەوا-
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاندوە: پرۆسەی ناو تۆماركردنی حاجیان بەردەوامەو تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا نزیكەی هەشت هەزار كەس خۆیان ناونوس كردوە.
وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: پرۆسەی ناونوسینی حاجیان تاوەكو رۆژی چوار شەممە 5/8 بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش پرۆسەكە زۆر بە سەركەوتویی بەڕێوەدەچێت.