لە ئەڵمانیا یەكەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نوسەرانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا یەكەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نوسەرانی كوردستان لەژێر ناونیشانی بلیمەتی كورد (هەژار موكریانی) بەڕێوچو.
لەوبارەیەوە هەرمن ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی رایگەیاندوە، دوای زنجیرەیەك دانیشتن لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردو مانفێستی فیدراسیۆنەكەیان لە ئەڵمانیا راگەیاندوە، ئامانجیان ئەوە بوە تواناو بەرهەمەكانی قەڵەمی كوردی لە دەرەوە فەرامۆش نەبن و ببنە لۆبییەكی بەهێز بۆ داكۆكیكردن لە فەرهەنگی نەتەوەی كورد.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستەی دامەزرێنەر توانیویانە ناوەندەكانی ئەوروپا، ئەمریكا، كەنەدا، ئاسیا، روسیا و وڵاتانی عەرەبی پێكبهێنن و دوای كۆنگرەش ناوەندی ئوسترالیا رادەگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group