"بۆ ماوەی 15 كاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت"

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەمەبەستی چاكسازی و پڕكردنەوەی چاڵەكانی شەقامەكە، تونێلی پێشڕەو لە نێوان سلێمانی و شارباژێڕ دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ ڕایگەیاند، بە مەبەستی چاكسازی و پڕكردنەوەی ئەو چاڵانەی لە شەقامی ناو تونێلی پێشڕەودا دروستبوون، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 1/8/2026 بۆ ماوەی 15 كاتژمێر تونێلەكە دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تونێلەكە لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر 12ی شەو دادەخرێت و هاووڵاتیان دەتوانن لەو ماوەیەدا شەقامی شاخی ئەزمڕ بەكار بهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group