فراكسیۆنی یەكێتیی: پێویستە عیراق نەخرێتە ناو ئاڵۆزییەكانەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی كردو رایگەیاندوە، سەركۆنەی ئەو ئامانجگرتنە بەردەوامانە دەكەن كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی نیشتمانی، یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی هاوسێیەتییە.
فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاندوە، لەكاتێكدا ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خاكی عیراق سەركۆنە دەكەن، تەئكید لە پێویستیی بەدورگرتنی عیراق لەو ئاڵۆزییانە دەكەنەوە كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەیبینێت و نابێت خاك عیراقی بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group