كەمترین موچەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت دەبێتە 500 هەزار دینار

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، پشتبەست بە مادە یەكەم لە یاسای هەمواركراوی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران بەكۆی دەنگ بڕیاردرا بە پەسەندكردنی پێشنیاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەرزكردنەوەی كەمترین موچەی مانگانەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت بەبڕی 500 هەزار دینار.
وەزارەتەكە راشیگەیاندوە، هەردو وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەردەكەن، هەروەها  وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە رۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group