"بۆ مانگی ئاب شەپۆلی گەرمای بەتین ڕوو لە ناوچەكە دەكات"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە مانگی تەمموز بەرزتر دەبن و ئەگەری هاتنی شەپۆلی گەرمای بەتین هەیە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا ڕوونیكردووەتەوە، بەپێی نەخشە و پێشبینییە مانگانەكانی دەزگای ئەوروپی بۆ كەشوهەوا، زۆربەی ساڵەكان مانگی ئاب لە هەرێمی كوردستان و عێراق گەرمتر بووە لە مانگی تەمموز و بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوە دەبێت.
باس لەوەشكرد، سەرەڕای ئەگەری شەپۆلی گەرما، بەڵام تێكڕای پلەكانی گەرمی بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان باشتر دەبێت و لە ئاستی نۆرماڵدا دەمێنێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی پێشبینییەكانیدا، ئەو شارەزایەی كەشناسی تیشكی خستووەتە سەر دیاردەی "ئێڵ نینۆ" و ئاشكرایكردووە، دیاردەكە تا دێت بەهێزتر دەبێت و لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە كەشوهەوای ناوچەكە و جیهان دروست دەكات.
 هاوكات پێشبینی دەكات كاریگەرییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان ئەرێنی بن و ببێتە هۆی هاتنی پایزێكی پڕ باران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group