نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری بڕی 20 ملیار دیناری لە دۆسیەیەكی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی وەرگرتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە، بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی لە دۆسیەیەكی گەندەڵی وەرگرتەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەو وەرگرتنەوەیە لە ئەنجامی تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و تاوانەكانی ساختەكاری دارایی بو، ئەوەش بەردەوامبونی رێوشوێنی یاسایی دژی سەرپێچیكاران پشتڕاستك دەكاتەوە كە ڕێگەی نایاسایی بەكاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی قازانج كە زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.