نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا كار بۆ تەواوكردنی هێڵی بۆری نەوتی بەسرە- كەركوك- جەیهان دەكەن.
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە، كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پڕۆژەی هێڵی بۆڕی (بەسرە– حەدیسە – كەركوك – جەیهان) و رێڕەوی دیكە بەرەو بەندەرەكانی بانیاس و عەقەبە بەئامانجی هەمەجۆركردنی دەروازەكانی هەناردەكردن.
جەختیشیكردەوە كە زیادبونی بڕی هەناردەكردن بەندە بەباشتربونی باری ئاسایش و گەڕانەوەی تەواوەتیی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانیشەوە وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاندوە: ناسەقامگیری بازاڕی جیهان كاریگەریی كردوەتە سەر بڕی بەرهەمهێنان، بەڵام جەنگی ناوچەكە كاریگەری زیاتری كردوەتە سەر هەناردەی نەوت.