سوپای یەمەن: 181 هێرشمان كردوەتە سەر حوسییەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماجید نوزەیلی وتەبێژی سوپای یەمەن لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هێزەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 181 هێرشیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكانی حوسییەكان لە ژمارەیەك پارێزگای یەمەن ئەنجامداوە.
نوزەیلی راشیگەیاندوە، لەئاكامی هێرشەكاندا دەیان چەكداری حوسی كوژراون و برینداربون، هەروەها دەیان كەلوپەلی سەربازیی حوسییەكان لەناوبراون، ئەو هێرشانە لە وەڵامی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی حوسییەكان بوە بۆ سەر خەڵكی مەدەنی و دامەزراوە ئابورییەكان و بەندەرەكان و خاڵە سەربازییەكانی سوپای یەمەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group