دامەزراوەیەكی ئەمریكا: عیراق پێویستی بە فرەجۆركردنی رێگاكانی هەناردەكردنی نەوت هەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-

دامەزراوەی بەرگری لە دیموكراسی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، عیراق بە قەیرانێكی قوڵی داراییدا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بە فرەجۆركردنی رێگاكانی هەناردەكردنی نەوت هەیە، بەتایبەت لەڕێگەی وڵاتانی كەنداو و ئیماراتەوە بۆئەوەی بتوانێت بارودۆخە ئابورییە سەختەكەی ئێستا تێپەڕێنێت.
بەپێی راپۆرتەكە، عێراق بۆ دابینكردنی نزیكەی 90٪ی بودجەی گشتی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بەڵام بەهۆی دۆخی ناوچەكەوە ئاستی هەناردەكردن بۆ نیوەی ئەو بڕە كەمبوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی نەوتی مانگەكانی ئەیلول و حوزەیران تەنها نزیكەی دوو ملیار دۆلار بون لە مانگێكدا، لەكاتێكدا حكومەت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی پێویستی بە نزیكەی شەش ملیار دۆلارە لە مانگێكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group