ئیسماعیل بەقایی: تا ئێستا هیچ دانووستانێك لەگەڵ ئەمریكا دەستی پێنەكردووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەهۆی پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەلایەن ئەمریكاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێك دەستی پێنەكردووە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئەمریكاوە دانووستان وەستاوە و سیاسەتی گوشارەكانی ئەمریكاش كاریگەریی لەسەریان نابێت.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەلایەن ئەمریكاوە تا ئێستا هیچ دانووستانێك لە نێوانیاندا دەستی پێنەكردووە و ئەو وادەیەی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتندا دیاری كرابوو، بۆ دانووستان بوو سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان و پرسی ئەتۆمی.
بەقایی رونیشیكرەوە، وڵاتەكەی ڕێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەگرێت، بەڵام ئەمریكا پێداگری لەسەر بەكارهێنانی ئەو ڕێگایانە دەكات كە لە ڕابردوودا سەلمێنراوە كاریگەرییان نییە، بەتایبەت سیاسەتی زۆرترین فشار و سەپاندنی سزاكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group