نەوا-
رێبوار كریم ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە لیژنەی دارایی میوانداری نزار ناصر پارێزگاری بانكی ناوەندی و جێگری پارێزگارو چەند بەڕێوەبەرێكی گشتیان كردوەو چەندین بابەت تاوتوێ كراون.
راشیگەیاندوە لەو كۆبونەوەیەدا داواكراوە لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش پێدانی دۆلار بەگەشتیاران دەستپێبكاتەوە هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی تری عیراق، پێشتریش نوسراوی بۆ بانكی ناوەندی كردوە ئەوانیش نوسراوی ئاسانكارییان بۆ هەرێمی كوردستان كردوەو چاوەڕێی وەڵامی هەرێمن بۆ دەستپێكردنەوەی پێدانەوەی دۆلار بەگەشتیاران.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق ئاماژەشیكردوە، حكومەتی عیراق كە هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە بەنیازە سفرەكانی سەر دیناری عیراقی لاببات لەپێناو وەرگرتنەوەی نزیكەی هەشت ترلیۆن دینار كە ئێستا دیار نیەو كێشەی نەختینەی دروستكردوە، بۆئەوەش داوایكردوە لەپرۆسەی گۆڕینەوەی دیناری ئێستا بەنوێ شەفافانەو دوور لەگەندەڵی بكرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نیە سەبارەت بە گۆڕینی نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار.