دادگا سزای بەسەر جوتیارێكی كوردی كەركوكدا سەپاند

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادگای تاوانەكانی كەركوك بەبڕی یەك ملیۆن دینار سزای بەسەر محەمەد ئەمین ئەو جوتیارە كوردەی گوندی شەناغە سەپاند لەلێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی كەركوك نادادپەروەرانەیەو تانەی لێدەدەن.
ئەو جوتیارە كوردە وتیشی، ئەو پرسە پەیوەستە بە پرسێكی نیشتمانییەوە، چونكە ئەو زەویانە كە بونەتە كێشە زەوی كوردانەو پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.
محەمەد ئەمین راشیگەیاند،  ئەو بڕیارەی دادگا دەستێوەردانی تێدا كراوەو ئەو بەڵگانەی خستویانەتەڕوو لەدادگاییەكەدا بەسە بۆ ئەوەی راستییەكان دەربخات كە سەربازەكەی عیراق هەوڵی خنكاندنی داوە نەك دەستدرێژیی كردبێتە سەری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group