نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە تۆڕی تروس سوشیاڵ بڵاویكردەوە، بەشێكی زۆری هێزە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران موچەكانیان وەرناگرن و لە هەمان كاتدا سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانیش لە ئێران توندتر بوە.
ترەمپ لە پەیامەكەیدا نوسیویشیەتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لە لێواری داڕماندایە، موچەی بەشێكی زۆری سەربازانی خۆی نادات و لە هەمان كاتدا ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانیش دەكوژێت تەنانەت كاتێك كە ناڕەزایەتی دەرنابڕن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمە قەیرانێكی مرۆیی بە رێژەیەكی ئێجگار زۆرەو دەبێت لە ئێستاوە رابگیرێت.