بەڕێوەبەری گشتی باخداری: بایەخێكی بەرچاو دراوە بە كەرتی باخداریی زەیتون

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڵكەوت عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایكرد، لەكوردستان 52 هەزار دۆنم زەوی بەنزیكەی 4 ملیۆن دار زەیتون داچێنراوەو بڕی بەرهەمی ساڵانەی زەیتی زەیتونی ناوخۆییش گەیشتوەتە 8 هەزار تۆن.
بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان باسیلەوەشكردوە، ئامانجی سەرەكیی ئەم زیادكردنە برەودانە بە گوندەكان و بەبراندكردنی زەیتونی كوردستانە بۆئەوەی ببرێتە كێبڕكێ لەگەڵ بەرهەمە بیانییەكان، داری زەیتونیش وەك دارێكی هەمیشە سەوزە رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، پاراستنی خاك لە داماڵین و گلدانەوەی كاربۆن و پاراستنی ئاسایشی خۆراك، بۆیە بایەخێكی بەرچاو دراوە بە كەرتی باخداریی زەیتون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group