نەوا-
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لە زوترینكاتدا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوەو هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكەن.
وتەبێژی پارتی ئاشكراشیكرد، لەئاییندەیەكی نزیكدا هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان سەركردایەتی هەردوولا پاش كۆبونەوەی وەفدی هەردوو حزب ئەنجام دەدرێت.
مەحمود محەمەد وتیشی: پێش روداوەكان ناكەون كاتێك كۆبونەوەكان ئەنجامدران دەتوانن بە رونی قسە لەسەر ئەنجامەكان بكەن، مێزی گفتوگۆ تەنها شوێنە بۆ چارەسەركردنی هەمو ئەو بابەتانەی كە ماونەتەوە.