"تەنیا هەفتەیەك ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ماوەی لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی كۆنی كارەبا"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناكی داوا لە هاووڵاتییان دەكات سوود لە دەرفەتی لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی كارەباكانیان وەربگرن.
كۆژان یاسین سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناكی ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 500 هەزار هاوبەشی كارەبا سوودیان لەو دەرفەتە وەرگرتووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی كۆنی كارەبا ڕایگەیاندووە.
بە بیری هاوڵاتیانیشی هێنایەوە، تەنیا هەفتەیەك ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ماوەی لێخۆشبوونەكە و داواشی لە هاووڵاتییان كرد سوود لەو دەرفەتە وەربگرن، چونكە ماوەكە درێژ ناكرێتەوە.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناكی ڕاشیگەیاند، ئەمە یەكەمجارە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو ڕێژە زۆرە لێخۆشبوون ڕابگەیەنێت.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان لە پرۆژەی ڕووناكی تۆمار بكەن، چونكە وردە وردە هاتنەوەی پسووڵە شینەكە نامێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group