ئامادەكاریی بۆ دەنگدان بە كارتی نیشتمانی دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە: كۆمسیۆن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ژمارەیەك تۆماری تایبەت بەفەرمانبەرانی كۆمسیۆنی پێگەیشتوە بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر ئامێرەكانی هەڵبژاردن تاوەكو لە نزیكەوە ئاستی ئامادەیی ئامێرەكان و توانای بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی لەپرۆسەی دەنگداندا هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای دوبارە داتاكردنەوەی ئامێرەكان لەكاتێكی دواتردا تاقیكردنەوەی كاركردنی كارتی نیشتمانی لەسەر ئامێرەكانی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.
غەللای ئاماژەشیكردوە، جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان هەیە چونكە یاسای هەڵبژاردنەكان جەخت لەسەر بەكارهێنانی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group