وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ موچەی خانەنشینی كرێكاران دەركرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رێنماییەكی نوێی سەبارەت دیاریكردنی كەمترین موچەی مانگانەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت بڵاوكردەوەو تیایدا هاتوە، موچەی مانگانە بەبڕی 500 هەزار دیناری عیراقی دیاریكراوەو ئەوانەی شایستەی ئەو موچەیە دەبن پێویستە بۆ رەگەزی نێر تەمەنی 60 ساڵ و بۆ رەگەزی مێ 55 ساڵی تەواو كردبێت، هەروەها هەردوو رەگەز لانیكەم 20 ساڵ خزمەتی دەستەبەركراویان هەبێت.
هەر لە رێنماییەكەدا هاتوە، ئەگەر پیاو 30 ساڵ و ژن 25 ساڵ خزمەتی دەستەبەركراویان هەبێت ئەوا بڕی موچەكە دەیانگرێتەوە ئەوانەشی توشی پێكانی كار بونەتەوەو پەككەوتنی تەواو یاخود مردن بێت بەپێی راپۆرتی پزیشی دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی خانەنشینییەكە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group