نەوا-
دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوكی كوردستان بەئامادەبونی 300 دەزگای ناوخۆیی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و بە بەشداری ژمارەیەك دەزگای هەرێمی كوردستان، بەخستنەڕوی زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی جیاوازە لە سنە كرایەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، پێشانگاكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بە ئەنجامدانی چالاكی رۆشنبیری و كلتووی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت سەردانیكاریی بەرچاوی هەبێت، هەروەها بونی سەرچاوەكان بە زمانی كوردیی لە پاڵ زمانەكانی دیكەو ئامادەیی دەزگاكانی چاپەمەنی هەرێمی كوردستان لە پاڵ ناوەندەكانی چاپی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا گرنگییەكی زیاتری بەخشیوە بە پێشەنگاكە.