نەوا-
ناڤسەر نوری بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاندوە، لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەیەك لەسنوری نێوان هەرێم و باكوری كوردستان، روفاتی ژمارەیەك هاوڵاتی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزراونەتەوە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر دەمی كۆچی ملیۆنی خەڵكی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، لە رێوڕەسمێكدا روفاتەكان دەگوازرێنەوە بۆ پزیشكی دادیی دهۆك، دوای رێكارە یاساییەكان لە قەڵای نزاركێ بە رێوڕەسم بەخاك دەسپێردرێن چونكە قەڵای نزاركێ وەك مۆزەخانەیەكی نیشتمانییە.
بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان وتیشی: هەشت لەو روفاتانەی بینراون تەنها یەك منداڵ ناوی لەسەر بوە، بەمەبەستی وەرگرتنی نمونەی خوێن ئەو خەڵكەی لەكاتی كۆڕەو كەسوكاریان كۆچی دوایی كردوە دەتوانن سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بكەن بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن بۆ پشكنین.