23 كەشتیوانی بە ئامانجگیراو رزگار كران

12 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، لە دوری 103 میلی دەریایی لە كەناراوەكانی موسەندەم، كەشتی نەوتهەڵگری ELGAIA كە ئاڵای پەنەمای هەڵكردبو كراوەتە ئامانج.
لەڕاگەیەنراوەكەدا هیچ زانیاریەكی لەبارەی جۆری هێرشەكە، كات و لایەنی ئەنجامدەری نەخستوەتەڕو تەنها باسیلەوەكردوە، ئەو ئاگرەی لە ژوری بزوێنەری كەشتیەكە كەوتبوەوە كۆنترۆڵكراوەو دەستبەكارەكانی راكێشانی كەشتیەكە كراوە.
لە ڕاگەیانراوەكەدا ئاشكراشیكردوە، 23 كەس لە تیمی كەشتیوانی رزگار كراون و كارەكانی گەڕان بەدوای دو كەسی بێسەروشوێندا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group