ئەمریكا سزای بەسەر دوەم گەورەترین بانكی روسیدا سەپاند

21 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، وەك بەشێك لە ستراتیژیی گوشاری ئابوریی دژ بە تاران، سزای نوێیان بەسەر بانكی ڤی تی بیی روسیدا سەپاندوە كە دوەم گەورەترین بانكی روسیایە بۆ پەكخستنی سەرچاوە داراییەكانی ئێران.
وتیشی: سزاكە بەمەبەستی راگرتنی هاوكارییە بانكییەكانی مۆسكۆ و تارانە بەتایبەت لەڕێگەی كردنەوەی هەژماری هاوبەش لەگەڵ بانكە سزادراوەكانی ئێراندا.
ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ئەمریكا هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ كۆبونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی چین لە كۆتایی ئەم مانگەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group