جوتیارانی پێنجوێن دژی هێنانی تەماتە لە مەرزەكانەوە ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

46 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
دژی هێنانی تەماتە لە مەرزەكانەوە ژمارەیەك جوتیاری پێنجوێن لەسەر رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داویانكرد تەماتە لە مەرزەكانی سنورەكەوە بە قاچاخ داغڵ نەبێت چونكە بەرهەمەكانی ئەوان پارە ناكات و ئێستا یەك كیلۆی لە بازاڕەكاندا تەنها 300 دیناریان بۆ دەكات.
لایخۆیەوە هێمن ئیبراهیم قائیمقامی پێنجوێن بەوەكالەت رایگەیاندوە: لە‌هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتی جوتیاران، وەك ئیدارەی پێنجوێن داواكارییەكەیان بە داواكارییەكی رەوا دەزانن لەبەرئەوەی بەروبومی كشتوكاڵیان بەپێی پێویست پارە ناكات.
باسی لەوەشكردوە، وەك ئیدارە ئاگاداری ئەوە نین تەماتە بە ‌قاچاخ چوبێتە ناو بازاڕەكانەوە هەر شتێكی لەو جۆرە هەبێت زیانی زۆر لەژێر خانی ئابوری وڵاتەكە دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group